حاڵەتێکى دەگمەنە

قۆچێک لە سەری ژنێکی چینی دەرکەوتووە

964+
ئەحمەد مستەفا

لە ناوچەی گوانگدۆنگی چین، قۆچێکی قەبارە 10 ئینج کە هەندێکیش بە شاخ ناویان بردووە، لە سەری ژنێکی تەمەن 107 ساڵ دەرکەوت.

خاتوو چێن ناوی ژنەکەیە، خەڵکی ناوچەکە کە قسەیان بۆ ئەو رۆژنامەوانانە کردووە چیرۆکی چێن یان ئامادەکردووە دەڵێن، ئەو قۆچەی چێن بە هێمای تەمەن درێژی دەزانن.

چێن دەڵێت، زۆر بەدەست خۆرەوە دەناڵێنێت و پەڵەی پێستیشی بەهۆی خۆرەوە دەرکەوتووە، لە لایەکی ترەوە زانراوە کە تەندروستی چێن باشە، بەڵام پزیشکەکان بە ئەگەری ئەوەی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە لە قۆچەکەدا هەبێت، داوایان کردوە بە تەواوی کۆنترۆڵ بکرێت.

چێن، بەم دواییانە گەورەبوونی قۆچەکەی هەست پێ کردووە و خەڵک و دواتر میدیاکان زانیوویانە، ئەوەی جگە لەوەی دوو نینۆک لە نزیکەی 20 سانتیمەتر درێژ کردووە.

سەرەڕای پێشکەوتنی ساڵان و بارودۆخی ژیانی، چێن لە تەندروستییەکی باشدا ماوەتەوە، ئارەزووی خواردنی زۆری هەیە و تێڕوانینێکی ئەرێنی بۆ ژیان هەیە.

+964صورة من منصة (شبكة):