پلەکانی گەرماش بەرز دەبنەوە

ئەمڕۆ و سبەی نمە باران دەبێت

+964

ژێوار خدر

ئەم دوو رۆژە خۆتان ئامادە بکەن بۆ باران و ئاگاشتان لە خۆتان بێت و جلی گەرم بپۆشن، هەرچەندە بەیانی پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە و ئاسمانیش هەوراوى دەبێت، بەڵام  بەگشتى کەشەکەی هەر فێنکە.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کەشوهەوای ئەمڕۆ و بەیانی بڵاوکردووەتەوە دەڵێت، ئەم دووە رۆژە ئەگەری نمە بارانی هەیە و ئاسمانیش هەوراوی دەبێت.

دەشڵێت، لەناوچەکانی ناوەراست و رۆژهەڵاتی هەرێم، ئاسمان لە نیمچە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، ئەم دوو رۆژە ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران هەیە، لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم لەگەڵ ئەوەش بەیانی پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبنەوە لەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 25

سلێمانی: 23

دهۆک: 23

کەرکوک: 27

هەڵەبجە: 24

زاخۆ: 25

حاجی ئۆمەران: 15

سۆران: 23

گەرمیان: 25

کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەینێ جێگیرە

کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەینێ جێگیرە