شەش مانگ کاری تێدا کراوە

مانگی داهاتوو پلاتفۆڕمی بەکارخستنی کرێکاری خۆماڵی کارا دەکرێت

964+
ئەحمەد مستەفا

لە پێشانگاى هەلى کار، کە بڕیارە رۆژی 10.11.2024 بەڕێوە بچێت، پلاتفۆڕمى بەکارخستنى کرێکارى خۆماڵى کارا دەکرێت، کە لە رێگەیەوە کرێکار و خاوەن کار بەدوای یەکتر دەگەڕێن.

سیستمەکە بەجۆرێکە، هەر دامەزراوە و کارێک، کرێکاری بوێت بڵاوی دەکاتەوە و ئەوانەی لاپەرەی کەسی “ئەکاونت”یان هەیە زوو دەیزانن.

دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان بە کارەکە هەستاوە، بە گوێرەی سۆراغی 964، بە بەشداریی نوێنەرى سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانى کار و راهێنانى پیشەیی لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، خولى تایبەت بە سیستمى “بەکارخستنى کرێکارى خۆماڵى” وتراوەتەوە.

سیستمەکە ماوەى شەش مانگە لەلایەن کۆمپانیایەکى ناوخۆ کارى لەسەر دەکرێت، دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە راگەیەندراوێکدا نوسیویەتی، دەبێتە دەروازەیەک بۆ ئەو گەنج و لاوانەى بێکارن، لە رێی ئەو سیستمەوە دەتوانن ئەکاونتێکى تایبەت بەخۆیان دروست بکەن و ئەو هەلى کارانە ببینن کە لەگەڵ توانا و پسپۆڕییان دەگونجێ.

هەروەک، خاوەنکاران بەهەمان شێوە دەتوانن ئەکاوتنى تایبەت دروست بکەن و پێویستییان بۆ دەستى کارى خۆماڵى لە سیستەمەکەدا بخەنەڕوو.

سیستمە دەبێتە هۆى پاڵپشتى بۆ جێبەجێکردنى بڕیارى ژمارە 172ى ئەنجومەنى وەزیرانی هەرێمی کوردستان کە بەپێی ئەم بڕیارە نابێت هیچ پڕۆژەیەک رێژەى کرێکارى بیانى لە %25 زیاتر بێت، لە رێگەى ئەم سیستمەکەوە کرێکار دابین دەکرێ بۆ ئەو پڕۆژانەى کە کرێکارى خۆماڵییان پێویستە و لە چەند رۆژى داهاتوو کارا دەکرێت.

رێنمایی تایبەت بە تەندروستی و سەلامەتی کرێکاران دەرچو...

رێنمایی تایبەت بە تەندروستی و سەلامەتی کرێکاران دەرچوو

راهێنانی پیشەیی کرایەوە و کەمئەندامان دەتوانن داوا پێ...

راهێنانی پیشەیی کرایەوە و کەمئەندامان دەتوانن داوا پێشکەش بکەن

وەزارەتى کار ئەنجامى لێکۆڵینەوەکانى لەبارەى گیان لەدە...

وەزارەتى کار ئەنجامى لێکۆڵینەوەکانى لەبارەى گیان لەدەستدانى دوو کرێکارەکەى دهۆک بڵاوکردەوە

نزیکەی 100 کرێکاری بیانی دەستگیرکران و زۆربەیان سوورین

نزیکەی 100 کرێکاری بیانی دەستگیرکران و زۆربەیان سوورین