داوای خاوەنەکانیان دەکرێت

دەیان مۆڵەتی شۆفێری و ناسنامە لە بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی جێماون

964+

ژووری هەواڵ

دەیان مۆڵەتی شۆفێری و ناسنامەی جیاواز لە بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی بەشی رۆژئاوا جێماون و لە شوێنێکی تایبەت بە ونبوون لە بەڕێوەبەرایەتییەکە هەڵواسراون.

ئەمڕۆ چوارشەممە 30.10.2024، سیروان محەمەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، نزیکەی 50 ناسنامە و مۆڵەتی شۆفێری و پێداویستی دیکەی ئەو هاوڵاتیانەی کە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان کردووە جێماوە، داوا دەکەن بچن وەریبگرنەوە.

ناسنامە و بەڵگەنامەکانی دیکە لەنێو چوارچێوەیەکی تایبەت بە شوێنی ونبوون لە بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی هەڵواسراون، هەرکەس خۆی بە خاوەنیان بزانێت دەتوانێت داوایان بکاتەوە.

سنووری بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی بەشی رۆژئاوا ئەم شوێنانە دەگرێتەوە؛ گەڕەکی کودسات، سەرچنار، بەکرەجۆ، راپەڕین، ناوچەی پیشەسازی، گەڕەکی رزگار و چواردەوری پارکی ئازادی.

کارەبای سلێمانی بنکەیەکی پارە وەرگرتنی بۆ ناو ئاوی سلێ...

کارەبای سلێمانی بنکەیەکی پارە وەرگرتنی بۆ ناو ئاوی سلێمانی گواستەوە