بڕیار دەرچوو

رسووماتى تۆمارکردنی موڵك بۆ رێژەی 1% لە خەمڵاندنی موڵکەکە کەمکرایەوە

964+

وریا فەتاح

بە بڕیارى سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران، رسووماتی تۆمارکردنی خانووبەرە کەمکرایەوە، سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیرانیش لە نوسراوێکدا دەڵێت: بۆ کەمکردنەوەی بارگرانییە لەسەر هاووڵاتیان.

بەپێى نوسراوێک کە واژۆى د. ئومێد سەباح، سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیرانى لەسەرە و وێنەیەکى بە 964 گەیشتووە، تێیدا هاتووە، لەسەر راسپاردەی نووسینگەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بەمەبەستی کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر هاووڵاتیان لە کاتی تۆمارکردنی خانووبەرە، بڕیادراوە ئەم خاڵانە جیبەجێ بکرێت:

یەک: بەپێی مادەی 37ـی رسووماتی پول، ژمارە 71ـی ساڵی 2012ـی هەموارکراو، رێژەی 1% کە لە خەمڵاندنی موڵک وەردەگیرێت، بکرێت بە رسووماتی پولی ‘مەقتوع’ کە تەنیا 1000 دینار بێت.

دوو: رسووماتی تۆمارکردنی موڵک بە رێژەی 2% وەردەگیرێت، بەپێی مادەی 48 لە یاسای رسووماتە دادییەکان ژمارە 114ـی ساڵی 1981 بەشێوەیەک هەژماردەکرێت کە 2% رسوومات وەربگیرێت لە 50% لە خەملاندنی موڵک.

سێ: بەپێی هەردووخاڵی 1 و2ـی سەرەوە پێویستە رسووماتی تۆمارکردنی موڵک کە بەڕێژەی 3% وەردەگیرێت، دابەزێندرێت بۆ رێژەی 1% لە خەمڵاندنی موڵک.

رسووماتى تۆمارکردنی موڵك بۆ رێژەی 1% لە خەمڵاندنی موڵکەکە کەمکرایەوە