لە سیمینارێکدا
مامۆستایان و قوتابیانی سۆران فێری خۆڕزگارکردن لە رووداوە نەخوازراوەکان دەکرێن
964+
شۆڕش قادری
بەرگری شارستانی سۆران مامۆستایان و قوتابیان فێری خۆڕزگارکردن لە رووداوە کتوپڕ و نەخوازراوەکان دەکات.
کاروان میراودەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە 964ـی وت، ” لەسەر داواکاری قوتابخانەی دواناوەندی دووبانی کچان لە سۆران سیمینارێک بە ناونیشانی (خۆپارێزی لە رووداوەکانی بەرگری شارستانی و چۆنیەتی خۆ رزگاکرکردن و کۆنتڕۆڵکردنی ئەو رووداوانەی کە لە سەرەتای روودانن) بەڕێوەچووە”.
“لە سیمینارەکەدا سەرجەم مامۆستایان و قوتابیانی قوتابخانەی دواناوەندی دووبانی کچان بەشداربوون و فێری رێکارەکانی خۆ دەربازکردن لە رووداوە کتوپڕ و نەخوازراوەکان کران”، کاروان میراودەلی وای وت.
ئاماژی بەوەشکرد، ئەو جۆرە سیمینارانە گرنگییەکی تایبەتی هەیە بۆ هۆشیارکردنەوەی مامۆستایان و قوتابیان و لە قوتابخانەکانی دیکەی سۆرانیش ئەنجامی دەدەن.