بەشێکییان کوردن
ئەڵمانیا ئەمساڵ 72 پەنابەری گەڕاندووەتەوە
+964
محەمەد عەلی – راپەڕین
بەپێی ئاماری کۆمەڵەی پەنابەرانی کوردستان، لە 10 مانگی رابردوودا، زیاتر لە شەش هەزار و 700 هاوڵاتی کۆچیان کردووە بۆ وڵاتانی دەرەوە، لەم ئامارە هەزار و 550 کەسیان دانیشتووی ئیدارەی راپەڕینن، سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپاش دەڵێت، ”ئەمساڵ 72 پەنابەر لەوڵاتی ئەڵمانیاوە بەفەرمی گەڕێنراونەتەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
بەکر عەلی، سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا بە 964ـی وت،” ئەمساڵ دوو کاروانی پەنابەران لە وڵاتی ئەڵمانیاوە بە زۆرەملێ رەوانەی عێراق و دواتریش هەرێمی کوردستان کراونەتەوە.
روونیشیکردەوە، پەنابەرەکان بە دوو کۆمەڵ گەڕێندراونەتەوە هەر جارێک 36 کەس بووە، بەهەرکۆمەڵەکەش 72 پەنابەر گەڕێنراونەتەوە، ئەوە جگە لەو پەنابەرانەی کە بە تاک تاکیش گەڕێنراونتەوە.
سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان دەڵێت، هۆکاری گەڕاندنەوەی ئەو پەنابەرانە، ئەوەیە کە کەیسەکانیان رەتکراونتەوە لەلایەن دەزگایی کۆچی پەنابەرانی ئەڵمانیاوە، لە شوێنی کارەکانیان دەستبەسەرکراون و نێردراونتەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
روونیشێکردەوە، کە هێشتا پەنابەری دیکەش دەستبەسەرکراون و دەگەڕێندرێنەوە.
“لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا پەیاممان گەیاندە دادگایی فیدڕاڵی عێراق، کە پابەند نەبێت بەو رێککەوتەنەی لەگەڵ ئەڵمانیا کراوە و چیتر پەنابەرانی ئەڵمانیا وەرنەگرێتەوە، چونکە بەشێکی زۆریان کێشەی کۆمەڵایەتییان هەیە و گەڕاندنەوەیان لێکەوتەی خراپی دەبیت.” بەکر عەلت وای وت.
سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا، لە رێگەی 964ەوە، داواکارە لە هاوڵاتیانی هەرێی کوردستان، خۆیان رادەستی قەدەرنەکەن و رێگای هاتونەهاتی وڵاتانی دەرەوە نەگرنەبەر و نیشتیمانی خۆیان جێنەهێڵن، دەکرێت ئەم دۆخە چەق بەستوییەی لەکوردستان هەیە چاکی بکەین، کۆچکردن چارەسەر نیە”.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر