ئەمساڵ كەمێك دواكەوتووە
كەی ئەنجامەكانی زانكۆلاین رادەگەیەندرێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
قوتابیانی پۆلی 12 چاوەڕێی ئەنجامەكانی زانكۆلاین دەكەن، بۆ ئەوەی قۆناغی نوێی خوێندنیان دەستپێبكەن، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاش رایگەیاند، هێشتا كاتی راگەیاندنی دیار نییە.
عەباس ئەكرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 29.10.2024 بە تۆڕی 964ی راگەیاند، “تا ئێستا دیار نییە كەی ئەنجامی زانكۆلاین رادەگەیەندرێت، هەر كاتێك كارەكانی تەواو ببێت، رایدەگەیەنین”.
بۆ ئەمساڵی خوێندن، نزیکەی 43 هەزار و 500 دەرچووی پۆلی 12 فۆڕمی زانکۆلاینیان پڕکردووەتەوە بەمەبەستی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگاکادا.
زانكۆلاین سیستمێكە و تێیدا قوتابیانی دەرچوونی پۆلی 12 لە كوردستان، ناو و داتا و كۆلیژ و پەیمانگە دڵخوازەكانیانی تێدا تۆمار دەكەن بەپێی رێژەی نمرەكانیان، بۆ ئەوەی وەربگیرێن، كە ئەمساڵ 14 بەشی نوێ لە زانكۆ و پەیمانگەكاندا كراونەتەوە.
ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو راگەیاندنی ئەنجامەكانی زانكۆلاین كەمێك دواكەوتووە.
لە زانکۆلاین؛ 19بەش داخراون و 14 بەشی نوێ کراونەتەوە
زانکۆلاین
"پێویست بە هێنانی پشتگیری ناکات"
وەزارەتى خوێندنى باڵا کارئاسانی بۆ لێخۆشبونەکەی کرێی خوێندن بۆ خوێندکارانی چەمچەماڵ دەکات
بۆ هەردوو فاكەڵتی پەروەردە و ئەندازیاری
زانکۆی کۆیە فۆڕمی راستەوخۆ بۆ خوێندنی زانکۆلاین، ئێواران و پارالێل رادەگەیەنێت
پێشتر وەرنەگیرابوون
892 خوێندکارى دیکە لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەرگیران
کەرکوک - شەنگال - خانەقین