هی مانگی نۆیە

موچەی مامۆستایانی تازە بەگرێبەستبووی هەولێریش گەیشت

+964

ژێوار خدر

سەرجەم بەڕێوەبەرانی پەروەردەی ناوەندی هەولێر ئەمڕۆ سەردانی پەروەردەی هەولێر بکەن بۆ وەرگرتنی موچەی مانگی نۆی مامۆستایانی گرێبەست.

ئەمڕۆ سێشەممە 29.10.2024، بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی هەولێر، ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا داوا لە بەڕێوەبەری سەرجەم قوتابخانەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی ھەولێر دەکات، ئەمڕۆ بڕۆن و سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی موچەی مانگی نۆی مامۆستایانی گرێبەستی سنووری پەروەردەی ناوەندی هەولێر.

ئەمە لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ مامۆستایانی تازە بەگرێبەستکراوی هەڵەبجەش موچەی مانگی نۆیان پێ دەگات، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی شارەکە داوای لێکردوون سەردانی دیوانی پەروەردە بکەن.

هەفتەی رابردوو عەلی رەئوف، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست بە 964ـی راگەیاندبوو، بڕیارە لە رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە موچەی مانگی نۆی مامۆستایانی گرێبەست دابەش بکرێت.

سەبارەت بە شایستەی دارایی ئەو مامۆستایانە بۆ مانگەكانی حەوت و هەشتیش، وەزارەتی دارایی پێیانی راگەیاندووە، شایستەی دارایی ئەو دوو مانگەیان لە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو بۆ خەرج دەكرێت.

ژمارەی مامۆستایانی وانه‌بێژ له‌ هه‌رێمی كوردستاندا، كه‌ بڕیاری به‌گرێبه‌ستبوونیان بۆ ده‌رچووه‌، 38 هەزار مامۆستان‌، به‌پێی بڕیارەكەی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیش ئه‌و موچه‌یه‌ى له‌ مانگی 10ـەوە وه‌ریده‌گرن 400 هه‌زار دینارە و به‌پێی بڕوانا‌مه‌كانیشان ده‌بێته‌ 500 هەزار دینار.

سبەی موچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەكرێت

سبەی موچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەكرێت