لەپێناو پاکڕاگرتنی ژینگە

چەند گەوڕێک لە گەڕەکی کازیوەی سلێمانی لابران

+964

ژێوار خدر

شارەوانيی سلێمانی رایگەیاند چەند گەوڕێکی لە سنووری گەڕەکی کازیوە (کانی شەکراو) لابرد و دەڵێت، بە ئەرکی خۆمانی دەزانین رێگری لە هەر کارێک بکەین دژی رێنمایی و یاسا بێت.

شارەوانییەکە روونیکردووەتەوە، لەسەر سکاڵای هاوڵاتییان، تیمەکانیان لە بەشی زیادەڕۆیی چەند گەوڕێکیان رووخاندووە.

دەشڵێت، گەوڕەکان جگە لەوەی هۆکارن بۆ بڵاوبوونەوەی نەخۆشی، لە سنوری ماستەرپلانی شاریشدا هەبوونی گەوڕ رێپێدراو نییە و بە سەرپێچی و زیادەڕۆیی هەژمار دەکرێت.

” ئاگاداری سەرجەم خاوەن گەورەکان دەکەین لەکاتی دووبارە دروستکردنەوەی گەورەکان ڕووبەڕووی یاسا دەبنەوە.” شارەوانی سلێمانی بەمشێوەیە هاوڵاتیانی ئاگادار کردووەتەوە بۆ ئەوەی دوووبارە گەوڕەکان دروستنەکەنەوە.

شارەوانی سلێمانی فلێکسی بانگەشەی سەر شوێنە قەدەغە کرا...

شارەوانی سلێمانی فلێکسی بانگەشەی سەر شوێنە قەدەغە کراوەکانی کۆکردەوە