بچن بۆ ژمێریاری پەروەردە
ئەمڕۆ گرێبەستەکانی هەڵەبجە موچەیان پێ دەدرێ
964+
ئەحمەد مستەفا
ئەمڕۆ مامۆستایانی تازە بەگرێبەستکراوی هەڵەبجە موچەی مانگی نۆیان پێ دەگات، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی شارەکە داوایان لێ دەکات سەردانی دیوانی پەروەردە بکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە 29.10.2024، موچەکە دابەش دەکەن.
لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئاگاداری مامۆستایانی گرێبەست دەکەن، ئەمڕۆ سێشەممە کاتژمێر 10:00ی سەرلەبەیانی، بە مەبەستی وەرگرتنی موچەی مانگی نۆ، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ژمێریاری لەناو دیوانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیماندا بکەن.
ئەوە لە کاتێکدایە، وەزارەتی دارایی رایگەیاندبوو، رۆژی دووشەممە 28.10.2024 موچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت، كە موچەی مانگی ئەیلولی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەیە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.
هەفتەی رابردوو عەلی رەئوف، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست بە 964ـی راگەیاندبوو، بڕیارە لە رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە موچەی مانگی نۆی مامۆستایانی گرێبەست دابەش بکرێت.
سەبارەت بە شایستەی دارایی ئەو مامۆستایانە بۆ مانگەكانی حەوت و هەشتیش، وەزارەتی دارایی پێیانی راگەیاندووە، شایستەی دارایی ئەو دوو مانگەیان لە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو بۆ خەرج دەكرێت.
ژمارەی مامۆستایانی وانهبێژ له ههرێمی كوردستاندا، كه بڕیاری بهگرێبهستبوونیان بۆ دهرچووه، 38 هەزار مامۆستان، بهپێی بڕیارەكەی ئهنجومهنى وهزیرانیش ئهو موچهیهى له مانگی 10ـەوە وهریدهگرن 400 ههزار دینارە و بهپێی بڕوانامهكانیشان دهبێته 500 هەزار دینار.