دیمه‌نێكى ساڵانى رابردووى داربڕینى نایاسایی له‌سنوورى قه‌زاى چۆمان کە پۆلیس دەستی بەسەردا گرتبوو ... وێنه: 964+
زستانه و خه‌ڵكانێك هه‌ن دار ده‌بڕن
له سۆران رێكارى توند به‌رامبه‌ر داربڕین گیراوه‌ته‌به‌ر
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سۆران چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌ك هه‌ماهه‌نگیان كردووه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى به شێوه‌ى نایاسایی دار ده‌بڕن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش په‌یوه‌ندیان به ته‌واوى ناحیه‌كانى ئیداره‌كه‌یان كردووه كه چاوكراوه‌بن بۆ داربڕه‌كان.
هه‌ریه‌ك له فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى سۆران، پۆلیسی دارستان و ژینگه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایش و ته‌واوى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ناحیه‌كان له‌ناو ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه‌ى رێگرى كردنن له داربڕین.
هەژار ماهیر، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی ئیدارەی سۆران، به 964ـى راگه‌یاند، به‌هۆى هاتنى وه‌رزى زستان و ساردبوونى سنووره‌كه‌یان رێكاره‌كانیان له به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه تووندتركردووه كه به نایاسایی دار ده‌بڕن.
وتیشی “له‌رێگه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌كانه‌وه په‌یوه‌ندى به ته‌واوى موختارى گونده‌كان كراوه كه هه‌ر حاڵه‌تێكی بڕینى داریان بینى ئاگادار بكرێنه‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وقافی سۆرانیش قسه‌یان كردووه، له رێگه‌ى مینبه‌ركانه‌وه مامۆستایانى ئایینى خه‌ڵك هۆشیار بكه‌نه‌وه له دوور بكه‌نه‌وه له داربڕین.
هه‌ژار ماهیر ساڵانى 2008 تاوه‌كو 2020ـى باسكرد، كه له‌ماوه‌ى ئه‌م ساڵانه‌دا به‌هۆى بڕینى دار و بۆردومانه‌كانه‌وه 50%ـى دارستانه‌كانى سنوورى ئیداره‌ى سۆران له‌ناوچووبوون و ده‌ڵێت “نامانه‌وێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دیمه‌نێكى وه‌كو ئه‌و ساڵانه له ئیداره‌كه‌مان ببینینه‌وه بۆیه رێكاره‌كانمان تووندتر كردووه‌ته‌وه”.
به‌پێی ماده‌ى 22 له یاسای پاراستنى دارستان، یاسای ژماره 10ـى ساڵى 2012 هه‌ركه‌سێك به‌شێوه‌ى نایاسایی دارببڕێت ئه‌وا جگه له به‌ندكردنى بۆ ماوه‌ى سێ مانگ، هه‌مانكات بڕی 500 هه‌زار دیناریش سزا پێبژاردنى له‌سه‌ر جێبه‌جێ ده‌كرێت.