ناوی یاریزانێك ئاشكرا كراوە

ئەمشەو كێ بالۆن دۆر دەباتەوە؟

+964

سۆما حەکیم زادە

ئەمشەو ئاهەنگی پێشكەشكردنی خەڵاتی تۆپی زێڕین “بالۆن دۆر” لە پاریس بەڕێوەدەچێت و دەنگۆی ئەوە هەیە ڤینیسۆس جۆنیۆری هێرشبەری ریال مەدرید براوەی خەڵاتەكەیە بۆ ساڵی 2024.

بەرە بەرە نزیک دەبینەوە لە زانینى ناسنامەى ئەو پاڵەوانەى دەبێتە براوەى باڵۆندۆرى 2024 و هەموو چاوەکان و هەواڵە دزە پێکراوەکانیش ئاو دەکەنە ئاشى ڤینسۆس جۆنیۆرەوە.
بەپێی زانیارییە دزەپێکراوەکانی ئەم دواییە، ڤینیسیۆس جونیۆری بەڕازیلی، ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدرید، زۆرترین ئەگەری بەدەستهێنانی خەڵاتەکەیە.
ئەگەر ڤینى خەڵاتەکە بەدەست بهێنێت، دواجار ئەو یاریزانە بەڕازیلییە لە هەوڵەکانیدا سەرکەوتوو دەبێت، دوای ئەوەی پێشتر تەنها دووجار لە لیستی کۆتایی کاندیدەکاندا دەرکەوتووە کە گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ هەڵیبژاردووە.
ڤینیسیوس جونیۆر لە ساڵى 2022 پلەی هەشتەمی بەدەستهێنا، دواتر ساڵی ڕابردوو 2023 پلەی شەشەمی بەدەستهێنا.
وەرزی ڕابردوو ڤینیسیۆس جونیۆر ئاستێکی ناوازەی بۆ یانەی ڕیال مەدرید پێشکەش کرد، و بووە گرنگترین توخم لە هێڵی هێرشبەری ریاڵ مەدرید.
ئەستێرە بەڕازیلییەکە لە 39 یاریدا لە پاڵەوانێتییە جیاوازەکاندا 24 گۆڵی تۆمارکردووە و 11 گۆڵی دیکەشی بۆ هاوڕێکانى دروستکردووە.، ئەمەش وایکردووە ببێتە پایەیەکی حەتمی لە پێکهاتەی شاهانەدا.
لە چامپیۆنزلیگدا ڤینیسیۆس زۆر سەرکەوتوو بوو، لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی بەرامبەر بایرن میونشن لێهاتووییەکانی خۆی نیشان دا، هەروەها دوو گۆڵی تۆمارکرد کە هیواکانی ڕیاڵ مەدریدیان لە ڕکابەرییەکان بە زیندووی هێشتەوە.
ئەستێرەی سامبا لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ درێژە بە درەوشاوەیی خۆی دا و گۆڵێکى لە تۆڕى دۆرتمۆند جێگیرکرد و نازناوى ژمارە 15ى خستە مۆزەخانەى دەستکەوتەکانى یانەى شاهانە.
هەروەها ڤینیسیۆس ڕۆڵێکی گەورەی بینی لە بردنەوەی جامی سوپەری ئیسپانیا، چونکە لە یاری کۆتاییدا هاتریکی تۆمارکرد بەرامبەر بەرشەلۆنەی ڕکابەر، یارییەکەی بە بردنەوەی ڕیاڵ مەدرید بە ئەنجامی 4-1 کۆتایی پێهێنا.
لە لالیگادا ڤینیسیۆس جونیۆر لە 26 یاریدا 15 گۆڵی تۆمارکرد و 6 گۆڵی دیکەی بۆ هاوڕێکانى دروستکرد، گەشتەکەى مێرەنگى بەرەو کۆتایى ناسناوەکە برد.
بۆیە وەک دەڵێن هیچ حەل نەماوە، ئەمشەو ڤێنى وەک پێنجەم یاریزانى بەرازیلى، تۆپە زێرەکە دەباتەوە.

ڤێنى لە بالۆن دۆر نزیکە

ڤێنى لە بالۆن دۆر نزیکە