دانى پێدانا

تەرمى ئەو ژنەى دوێنێ گەیەنرایە نەخۆشخانەى خانەقین لەلایەن مێردەکەیەوە کوژرابوو

964+

راژان باجەڵان – خانەقین

دواى ئەوەى دوانیوەڕۆى دوێنێ تەرمى ژنێک لەلایەن مێردەکەیەوە گەیەنرایە نەخۆشخانەى خانەقین، سەرەتا گومانى خۆکوژى لەسەر بوو، بەڵام دواى دەستگیرکردنى مێردەکەى، دەرکەوت ژنەکە لەلایەن مێردەکەیەوە کوژراوە.

دکتۆر شوان شاکر بەرێوەبەری نەخۆشخانەی خانەقین بە 964ـى وت،”دوێنێ یەکشەممە، کاتژمێرى 1ـى پاشنیوەڕۆ، تەرمى ژنێک لەلایەن مێردەکەیەوە گەیەنرایە نەخۆشخانەکەمان، بەڵام تیمی نەخۆشخانە گومانى لەلا دروستبوو کە حاڵەتەکە خۆکوژى بێت، بۆیە تەرمەکەمان رەوانەى نەخۆشخانەى گشتى بەعقولەکرد تا توێکارى بۆ بکرێت”.

ژنەکە تەمەنی 23 ساڵە و دانیشتووی گەڕەکی بەختیارییە لەشاری خانەقین .

لاى خۆیەوە، عەمید دیار شەوکەت بەڕێوەبەرى پۆلیسى حەوزى حەمرین بە 964ـى وت،” کەسوکاری کچەکە سکاڵایان لەسەر مێردی کچەکەیان تۆمار کردوو و تۆمەتباریان کرد بە کوشتنى کچەکەیان، چونکە وەک باسى دەکەن بە بەردەوام ئازارى داوە”.

عەمید دیار ئاشکراشى کرد، ئەمڕۆ مێردى ژنەکە دواى 24 کاتژمێر لە مردنى ژنەکەى، دانى بەوەدانا کە خۆى کوشتوویەتى، هەر بۆیە رێکارى یاسایى پێویستى بەرامبەر گیراوەتەبەر.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

تەرمی ژنێک گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی خانەقین و گومانی کو...

تەرمی ژنێک گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی خانەقین و گومانی کوشتنی لەسەرە