لۆگۆی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان _ گرافیک: 964
بڕیاری وەزیرە
وانەبێژەکانی خوێندنی باڵا فەرمانی زانکۆییان بۆ دەردەچێت
964+
ئەحمەد مستەفا
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان، سەرجەم زانکۆکانی راسپارد، بە دەرکردنى فەرمانى زانکۆیى دەست بەکاربوونى مامۆستایانى وانەبێژ بە شێوەى گرێبەست.
ئەم هەنگاوەی وەزیر، وەزارەتەکە لە پێگەی خۆی رایگەیاندووە.
لە گشتاندنێکدا کە واژۆی دکتۆر ئارام محەمەد، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەسەرە، ئاراستەى گشت زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان کراوە، تێیدا هاتووە دوا بەدواى فەرمانى وەزاریمان ژمارە 2367 لە رۆژی 6.10.2024 سەبارەت بە دامەزراندنى مامۆستایانى وانەبێژى سەر بە وەزارەتمان بە شێوەى گرێبەست.
بڕیاردرا بە: راسپاردنى زانکۆکان، بەدەرکردنى فەرمانى زانکۆیى دەست بەکاربوون بۆ وانەبێژانى دامەزراو بەشێوەى گرێبەست لەسەر میلاکى زانکۆکانتان لە رۆژی 28.10.2024.
دەقی بڵاوکراوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا؛