لە رووبەڕووبونەوە لەگەڵ تۆمەتبارێک
بەڕێوەبەرى نەهێشتنى تاوانى بنکەى پۆلیسى ئازادى کەرکوک و پۆلیسێکى بریندار کران
964+
کاروان ساڵحى – کەرکوک
کەمێک لەمەوبەر، لەکاتى رووبەڕووبونەوە لەگەڵ گومانلێکراوێک، بەڕێوەبەرى نەهێشتنى تاوانى بنکەى پۆلیسى ئازادى کەرکوک و پۆلیسێکى بریندار کران.
عەقید سامان رەمەزان، بەرێوەبەری نەهێشتنی تاوانی بنکەی پۆلیسی ئازادی بە 964ـى وت،”چاودێرى تۆمەتبارێکمان دەکرد کە خەریکى دزى کردن بوو، بەڵام بە چەک رووبەڕوومان بووەوە و من و پۆلیسێکى بریندار کرد”.
وەک ئەوەى عەقید سامان باسى دەکات، بە گولـلە بریندارە و لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت.
نوێکردنەوە: کاتژمێر 1 و 45 خولەک
رووداوەکە بەم شێوەیە بووە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە 28.10.2024 پۆلیسی نەهشتنی تاوانی ئازادی لە گەڕەکی شۆرجەی شاری کەرکوک چاودێری داواکراوێک دەکەن، داواکراوەکە رووبەڕوویان دەبێتەوەو تەقە دەکات و بەهۆیەوە بەڕێوەبەرى نەهێشتنى تاوانى بنکەى ئازادى و پۆلیسێک بریندار دەبن.
بەپێى لێدوانى سەرچاوەیەک لە نەهێشتنى تاوانى ئازادى کەرکوک کە بۆ 964 قسەى کردووە، پۆلیسیش تەقەى لە داواکراوەکە کردووە و بریندارى کردووە، دواتر بە بریندارى دەستگیریان کردووە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح