لەلایەن ئیتاڵیاوە

سێ ئامێری دەگمەن بۆ نەخۆشخانەی هیوا دابینکرا

964+

دیلان محەمەد جەزا- سلیمانى

لەلایەن حکومەتی ئیتاڵیاوە، سێ ئامێری دەگمەن بۆ نەخۆشخانەی هیوا دابینکران.

دکتۆر شاڵاو عەلی، بەرپرسی بەشی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا بە 964 وت،” ئەمرۆ حکومەتی ئیتاڵیا سێ ئامێری بۆ دابینکردوین، یەکێکیان ئامێری تیشکە و یەکێکی دیکەیان بۆ پشکنینی جیناتە و ئەوی دیکەیان بۆ پێوانی چڕی ئێسکە”.

باسی لەوەکرد، نرخی ئامێرەکان بەرزن و چارەخوازان دەتوانن سودی لێ ببینن، چونکە ئەوە یەکەم جارە ئەو ئامێرانە دێنە نەخۆشخانوی هیواوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

بەشی CT - SCAN لە نەخۆشخانەى رزگارى کرایەوە

بەشی CT - SCAN لە نەخۆشخانەى رزگارى کرایەوە