"هۆكاره‌كه‌ى كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه"
له كۆمه‌ڵگه‌ى چڕه چه‌ند ژنێك خانووى هاوڵاتیان ده‌سوتێنن
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە، چەند ژنێک لە کومەڵگەی چڕە خانووى چه‌ند هاوڵاتییه‌ك ده‌سووتێنن، وه‌ك ئه‌وه‌ى باس ده‌كرێت ئه‌و ژنانه كێشه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و خاوه‌ن خانووانه هه‌بووه، بەرگریی شارستانی ئاکرێش دەڵێت، دوو تیمیان لەگەڵ پۆلیسی چڕە ناردووه و لەوێ دەمێنێنه‌وه.
رووداوه‌كه، ئێوارەی ئەمرۆ یەکشەممە 2024.10.27، لە سەنتەری کومەڵگەی چڕەی سه‌ر به قەزای شێخانى سنوورى پارێزگاى دهۆك، روویداوه.
ئیبراهیم فەریق، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئاکرێ بە 964ـی وت، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە، ئەمڕۆ سێ خانووی چوڵکراوى هاوڵاتیان لەلایەن چەند ژنێکەوە سووتاون.
وتیشی “ئاگرەکان کۆنترۆڵکراون و زیانی گیانی نەبووە، ته‌نیا زیانى مادى ئه‌و كه‌لوپه‌له بووه كه‌له ناو خانووه‌كان سووتاون”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، دوو ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوەیان لەگەڵ ژمارەیەک لە کارمەندی بەرگریی شارستانی بە هەماهەنگی پۆلیسی کومەڵگەكە لەوێن چونكه ده‌ڵێت “دۆخه‌كه ناسەقامگیرە”.
به قسه‌ى هاوڵاتییه‌كی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه، كه نه‌یویست ناوى بهێندرێت، خاوه‌ن ئه‌و سێ خانووه‌ى سووتاون، به‌هۆى بوونى كێشه‌یان له‌گه‌ڵ كه‌سوكارى ئه‌م ژنانه له مانگى شوباتى ئه‌مساڵ ده‌ستگیر كرابوون و چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له به‌ندیخانه ئازادكراون، به‌ڵام دواى ئازادكردنیان ماڵ و منداڵیان له‌ناو خانووه‌كان لابردووه و ژنه‌كانیش خانووه‌كانیان سووتاندوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی له پۆلیسی كۆمه‌ڵگه‌ى چڕه به 964ـى راگه‌یاند، تا ئێستا هیچ یه‌كێك له‌و ژنانه ده‌ستگیر نه‌كراون و ناشزاندرێت بۆ كوێ چوونه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن