57 ملیۆن دیناری بردبوو

دزەکەی ناوبازاڕی سلێمانی لە کامێرا جوان دەرچوبوو گرتیان

964+
ئەحمەد مستەفا

لە ناو بازاڕی سلێمانی دزی کرا، ئاسایش دەڵێت، “لە ماوەی شەش کاتژمێردا دزەکەمان دەستگیرکرد و تەواوی پارەکەشمان بۆ خاوەنەکەی گەڕاندووەتەوە”.

ئاسایش چیرۆکەکە بەم جۆرە دەگەڕێتەوە، دوای ئەوەی لە کاتژمێر 4:00ی سەر لەبەیانی 20.10.2024، لە ناوبازاڕی شاری سلێمانی دزێک قاسەی دوکانێک دەبڕێت و بڕی 57 ملیۆن دیناری عێراقی دەدزێت، راستەوخۆ تۆمەتبار تەواوی پارەکە لەمەخزەنێکدا دەشارێتەوە”.

ئاسایش زوو لەم کەتنەی دزەکە ئاگادار کراوەتەوە، بڕیاری دادوەرەری لێکۆڵینەوەی بۆ وەرگیراوە، وەک لە راگەیەندراوێکی ئاسایشی سلێمانی هاتووە،”بەدواداچوونیان بۆ رووداوەکە دەستپێکردووە و بە سوودوەرگرتن لە تۆڕی کامێراکانی چاودێریی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کورستان، لە ماوەی شەش کاتژمێردا تۆمەتباری رووداوەکە دەستنیشانکرا و دەستگیرکراوە”.

ئاسایش پاش دەستگیرکردنی دزەکە، تەواوی پارەکەشیان بۆ خاوەنەکەی گەڕاندووەتەوە، لە راگەیەندراوەکەیدا باسی لەوەکردووە، “ئێستا تۆمەتبار بە ماددەی 443 لە یاسای سزادان راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە کەیسەکەی بەردەوامە”.

بەتۆمەتی دزینی 200 ملیۆن دینار چوار تۆمەتبار دەستگیرکرا...

بەتۆمەتی دزینی 200 ملیۆن دینار چوار تۆمەتبار دەستگیرکران

دەزگای ئاسایش: تۆڵەی خوێنی شەهیدەکەمان دەکەینەوە

دەزگای ئاسایش: تۆڵەی خوێنی شەهیدەکەمان دەکەینەوە