لە خورماتوو
بهم شهوه هەڵمەتێکی چڕی گرتنی ماتۆڕ دەستیپێکرد
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
ئەمشەو ھەڵمەتێکی چڕی دەستبەسەراگرتنی ماتۆڕ لە خورماتوو دەستیپێکردووه، پۆلیسی خۆجێی و ھاتوچۆ و ئاسایشی نیشتمانی بەشداربوون، ههر ئهمشهویش زیاتر له 50 دانهیان دهستیان بهسهرداگیراوه.
عەمید موئەیەد عەباس، بەڕێوەبەری هاتوچۆی گشتیی خورماتوو بە 964ـی وت، ھەڵمەتەکە دوای گلەیی و گازاندەی ھاوڵاتیان دێت، کە ئەو ماتۆڕانە بوونەتە ھۆی بێزارکردنی ھاوڵاتیان و ساڵنسەی ماتۆڕەکانیان گۆڕیوە بۆ دەنگی بەرز و بەردەم ماتۆڕەکانیان بەرزدەکەنەوە.
وتیشی “زیاتر لە 50 ماتۆڕ دەستیان بەسەرداگیراوە و لێپرسینهوهى توندیش بەرامبەر شۆفێری ئەو ماتۆڕانە دەكرێت و ھەڵمەتەکەش بەردەوام دهبێت”.
ئاماژهى بهوهش كرد، ئەو ماتۆڕانەی دەستیان بەسەرگیراوە، جارێکیتر نادرێنەوە خاوەنەکانیان، چونكه پێشتر چەند جارێکی دیکەش دەستبەسەرکراون و پێیان دراوەتەوە و هۆشداریان پێدراوە.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن
دوو ماتۆڕسوار بهیهكیان دادا و یهكێكیان گیانى لهدهستداوه
دوزخورماتوو
لە کۆگاکەیەکی نێوان خورماتوو - داقوق
چەند کەرەستەیەکی موشەک هاویشتن دەستی بەسەرداگیرا
10کاتژمێر لەنەخۆشخانە بێهۆش بوو
دوو ماتۆڕسکیل پێکیاندادا و مێردمنداڵێک گیانی لەدەستدا
کورسییە هەڵواسراوەکە
پارێزگاری سەڵاحەدین چوو بۆ بەغدا و کوردی لە خورماتوو بێبەش کرد
رۆژئاوای خورماتوو