بۆ كەی؟

سەردانی شاندی دارایی هەرێم بۆ بەغدا دواخرا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەو شاندەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، کە بڕیار بوو ئەمڕۆ ئێوارە بچنە بەغدا، سەردانەکەیان بۆ سبەینێ دووشەممە دواخرا.

میدیای نزیك لە حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاویانكردەوە، شاندی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم سەردانەكەیان بۆ بەغدا بۆ سبەی دووشەممە دواخرا، كە دەبوو ئەمڕۆ سەفەر بكەن.

ئاماژەیان بەوەش كردووە، هۆكاری دواخستنەوە ئەوەیە شاندەكە دەیانەوێت لیستی موچەی فەرمانبەرانی كوردستان بە کاغەزیش لەگەڵ خۆیان ببەنە بەغدا.

964 بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر، پەیوەندی بە وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان كرد، بەڵام پەیوەندییەكەی وەڵام نەدایەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان شاندەكە تەکنیکین و بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە دەچنە بەغدا، کە لە لیستی موچەدا هەن، هەروەها لیستی موچەی مانگی 10ـیش لەگەڵ خۆیان دەبەن.

پێشتر وەزارەتی دارایی ئەوەی راگەیاندبوو، زۆربەی كێشەكانی ناو لیستی موچەی فەرمانبەران هەبوون و تێبینیی بەغدایان لەسەر بوو، چارەسەر كراون.

فەرمانبەرانی كوردستان لە كۆتایی مانگی 10 نزیكبوونەتەوە و چاوەڕێن موچەی ئەم مانگە دابەش بكرێت، بەڵام بە گوێرەی ئەو هەواڵەی بەردەستە، سبەی لیستەكە رادەستی بەغدا دەكرێت.

هەر موچەخۆرێک کۆدى بایۆمەترى نەکات موچەکەى رادەگیرێت

هەر موچەخۆرێک کۆدى بایۆمەترى نەکات موچەکەى رادەگیرێت