لۆرییەک منداڵێک دەشێلێت و دەیکوژێت

+964

جەبلە – بابل

لە جەبلەی باکوری بابل، لۆرییەک منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵ دەشێلێت و دەستبەجێ گیان لەدەست دەدات، شوفێەرەکەش دوای راکردنی دەستگیرکرا.

ئەمڕۆ سێشەممە 31ـی کانونی دووەم، لەناحیەی جەبلەی باکوری بابل منداڵێکی هەشت ساڵان لەکاتی پەڕێنەوەی بە شەقامێکدا بارهەڵگرێک کردی بە ژێر خۆیەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.

رەسول حەیدەر، شایەتحاڵی رووداوەکە بووە و قسەی بۆ تۆڕی964 کردووە دەڵێ: منداڵەکە قوتابییەکی پۆلی دووی سەرەتاییە، لە تاقیکردنەوە تەواو بووە و لە نزیک چواڕیانی “فەرع ئەلئیمام” بەرەو ماڵەوە دەگەڕایەوە.

هۆکاری رووداوەکە بۆ تیژڕەوی زیاد لەپێوسیتی بارهەڵگرەکە دەگەڕێتەوە کە شۆفێری بارهەڵگرەکە زۆر بەخێرایی لێیخوڕیوە، بەجۆریک ستۆپیش دادی نەداوە و منداڵەکەی شێلاوە و دەستبەجێ لەشوێنی خۆی گیانی لەدەستداوە.

“خەڵكەکە منداڵەکانیان گواستەوە بۆ پزیشکی دادوەری بۆ ئەوەی کەسوکاری منداڵەکە تەرمەکەی وەرگرنەوە، شۆفێرەکەش بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵهات” شایەدحاڵەکە وای بە تۆڕی964 وت.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە تۆڕی964 وت، هێزێکی ئەمنی توانیان شۆفێری بارهەڵگرەکە دەستگیربکەن.

ئەو سەرچاوەیە بە مەرجی ناونەهێنانی قسەی بۆ تۆڕی964 کردووە و دەڵێ: ئێستا شۆفێرەکە لە بنکەی پۆلیس راگیراوە بۆ ئەوەی رێکارە یاسایی بەرامبەری بگیردرێتەبەر.