زیانى گیانى نەبوو

دەنگە بەرزەکەى شەوى رابردووى دهۆک تەقینەوەى بۆیلەرى حەمامێک بوو

964+

هیڤی دێوالی-دهۆک

درەنگانێکى شەوى رابردوو، لە گەڕەکى دیارى شارى دهۆک دەنگى تەقینەوەیەکى بەهێز بیسترا، بەڵام بەپێى زانیارییەکانى شایەدحاڵێک کە دانیشتووى ئەو گەرەکەیە ئەوەى تەقیوەتەوە بۆیلەرى حەمام بووە.

وەک ئەوەى پەیامنێرى 964 لە دهۆک باسى دەکات، دەنگەکە لە چەند گەڕەکێکى دهۆک بیستراوە و ترس و دڵەڕاوکێى لاى هاوڵاتیان دروستکردووە.

بیلال باشورى دانیشتوویەکى گەڕەکى دیارى و یەکێک لە کارمەندانى بەشى راگەیاندنى پارێزگاى دهۆک بە 964ـى وت،”ئەو دەنگە بەهۆى تەقینەوەى بۆیلەرى حەمامێک بووە لە قاتى سێیەمى خانووى پزیشکێکى شارەکە”.

وەک باسى دەکات، ژێرەوەى حەمامەکە هۆڵێکى گەورە بووە و کە بۆیلەرەکە تەقیوە دەنگێکى گەورەى لێ بەرز بووەتەوە و خەڵکێکى زۆر گوێبیستى بوون.

وەک باسى دەکات، لە رووداوەکەدا زیانى گیانى نەبووە، بەڵام زیان بەر ماڵى پزیشکەکە و چەند ماڵێکى دەورووبەرى کەوتوون بەتایبەت شکانى پەنجەرە.

964 چەند جارێک پەیوەندى بە بەرگرى شارستانى دهۆکەوە کرد، بەڵام بێ وەڵام بوو.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە گوندێکی ئامێدی تەقینەوەیەک روویدا

لە گوندێکی ئامێدی تەقینەوەیەک روویدا