لە کەلار دەنگى تەقینەوە بیسترا

سەرچاوەیەکى ئەمنى بۆ 964: نارنجۆکێک خراوەتە ژێر تراکتۆرێک

964+

میلاد جەلال- گەرمیان

کەمێک لەمەوبەر دەنگى تەقینەوەیەک لە کەلار بیسترا، سەرچاوەیەکى ئەمنى بە 964ـى وت،” دەنگەکە بەهۆى نارنجۆکێکەوە بووە کە خراوەتە ژێر تراکتۆرێک”.

سەرچاوە ئەمییەکەى کەلار ئاشکراى کرد، دەنگەکە لە گەڕەکى گازینۆى کەلار بیستراوە، دواى ئەوەى هێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنەکە دەرکەوتووە کە نارنجۆکێک خراوەتە ژێر تراکتۆرێک و تەقیوەتەوە.

وتیشى،”لە تەقینەوەکەدا زیانى گیانى نەبووە”.

لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و دەیانەوێت بزانن هۆکارەکەى چى بووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە گوندێکی ئامێدی تەقینەوەیەک روویدا

لە گوندێکی ئامێدی تەقینەوەیەک روویدا