"بۆ سه‌لامه‌تى به‌نداوه‌ دهۆك داندراوه‌"

وێستگه‌ى بومه‌له‌رزه‌كه‌ى دهۆك ته‌نیا پاشماوه‌ى بومه‌له‌رزه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى پارێزگاكه‌ ده‌خوێنێته‌وه‌

 964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌دهۆك یه‌كه‌مین وێستگه‌ى زانینى بومه‌له‌رزه‌ كه‌وتووه‌ته‌كار، به‌ڵام له‌م قۆناغه‌ى ئێستایدا ته‌نیا ئه‌و پاشماوه‌ى بومه‌له‌رزانه‌ ده‌خوێنێته‌وه‌ كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى پارێزگاكه‌ رووده‌ده‌ن.

وێستگه‌كه‌، له‌رێگه‌ى کۆمپانیا ESG کەنەدی له‌سه‌ر به‌نداوى دهۆك دروستكراوه‌، هه‌روه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداوه‌كه‌ش ئاشكراى ده‌كات هۆكارى سه‌ره‌كى دانانى وێستگه‌كه‌ بۆ سه‌لامه‌تى به‌نداوه‌كه‌یه‌.

فه‌رهاد محه‌مه‌د تاهیر، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداوى دهۆك به‌ 964ـى راگه‌یاند، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئاوه‌دانییه‌كاى شارى دهۆك كه‌وتووه‌ته‌ خوار به‌نداوه‌كه‌، به‌پێوست زاندرا ئه‌م وێستگه‌یه‌ بۆ سه‌لامه‌تى به‌نداوه‌كه‌ دابندرێت.

وتیشی “ئه‌و بومه‌له‌رزانه‌ى له‌ ده‌ره‌وه‌ى پارێزگاى دهۆك رووده‌ده‌ن وێستگه‌كه‌ ده‌توانێت بیانخوێنێته‌وه‌، هه‌روه‌ك ئه‌و بومه‌له‌رزه‌ى كه‌ له‌ رۆژى 17.10.2024 له‌ توركیا روویدا تواندرا پاشماوه‌ى ئه‌م بومه‌له‌رزه‌یه‌ له‌ دهۆك بخوه‌ێندرێته‌وه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌وه‌ته‌ى وێستگه‌كه‌ كه‌وتووه‌ته‌ كار هیچ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ شاره‌كانى هه‌رێم رووینه‌داوه‌، بۆئه‌وه‌ى بتوانێت بیخوێنێته‌وه‌.

روونیشیكرده‌وه‌ بۆ زیاتر به‌ره‌وپێشبردنى وێستگه‌كه‌ گرێبه‌ستێكیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا كه‌نده‌ییه‌كه‌ واژۆ كردووه‌ و له‌داهاتوو ئاست و توانى وێستگه‌كه‌ به‌ره‌وپێشتر ده‌چێت.

له‌ دهۆك هه‌ست به‌ بوونى بومه‌له‌رزه‌یه‌ك كراوه‌

له‌ دهۆك هه‌ست به‌ بوونى بومه‌له‌رزه‌یه‌ك كراوه‌