زیاتر لە ملیارێک دۆلار
بانکی ناوەندی عێراق فرۆشتنی دۆلاری بە نرخی فەرمی زیاد کردووە
964+
ژووری هەواڵ
بانکی ناوەندی عێراق فرۆشتنی دۆلاری بە نرخی فەرمی زیاد کردووە، بەگوێرەی داتاکان لە هەفتەی رابردوودا بە تێکڕا زیاتر لە یەک ملیار و 338 ملیۆن دۆلاری بە بانک و بازرگانەکان فرۆشتووە.
لەکۆی ئەو بڕە دۆلارەی کە لە رێکەوتی 20 بۆ 24ـی ئەم مانگە فرۆشراوە، زۆرترینی لە رۆژی دووشەممە 21.10.2024 بووە و بڕەکەی گەیشتووەتە 290 ملیۆن دۆلار، بڕی 25 ملیۆن دۆلاری فرۆشی کاش و بڕی زیاتر لە 264 ملیۆن دۆلاری فرۆشی حەواڵە بووە.
لەکۆی یەک ملیار و 338 ملیۆن دۆلار کە لە ماوەی پێنج رۆژدا فرۆشراوە، 45 ملیۆن و 800 هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش و بڕی یەک ملیار و 292 ملیۆن و 850 هەزار و 672 دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی فرۆشراوە.
نرخی دۆلار به فهرمی له بانكی ناوهندیی عێراق 132 ههزاره بۆ ههر 100 دۆلارێك، هەروەها ئەمڕۆ شەممە، لە بازاڕدا نرخی 100 دۆلار بە نزیکەی 152 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.