"بەفڕۆکەی f16ـی سوپای عێراق"

مەفرەزەیەکی داعش لەسنوری خورماتوو کوژران

964+

سیروان خورشید-دوزخوماتوو

ئەمرۆ ھەینی زانیاری گەیشتۆتە ھێزە ھەواڵگرییەکانی عێراق کە مەفرەزەیەکی داعش لەسنوری ناوچەی غەڕە و پەڵکانە و دوراجی لەسنوری نێوان کفری و دوزخورماتوو بینراون، کە ئەو شووێنە ناوچەیەکی بۆشایی ئەمنی نێوان ھێزەکانی پێشمەرگەو سوپای عێراقە.

حەمە چەوری فەرماندەی لیوای 731ـی هێزەکانی پێشمەرگە لەسنوری خورماتوو بە 964ـی وت، “دوای چاودێری وردی چەکدارەکان و جموجۆڵەکانیان لەلایەن فرۆکەی f16ـی سوپای عێراقەوە، کاتژمێر 6:30 خولەکى ئێوارەی ئەمڕۆ مەفرەزەکەی داعش بۆردوومان کران کە لەچوار کەس پێکهاتبوون.

باسى لەوەشکرد، ھەماھەنگی تەواویان ھەیە لەگەڵ سوپای عێراق لە ئاڵوگۆڕکردنی زانیارییە ھەواڵگری و ئەمنییەکان و سەرجەم ئەندامانی مەفرەزەیەکی داعشیش لەبۆردوومانەکەدا پێکراون و کوژراون.

“دوای پاککردنەوەی ناوچەکە لیوای دووی ھێزی ھاوبەش لەناوچەکە جێگیردەکرێت و بەتەواوی سنورەکە کۆنترۆڵ دەکرێت لەھەر دزەپێکردن و جوڵەیەکی چەکداران لەسنورەکە”، ئەو فەرماندەییە واى وت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ئەو دوو ئۆتۆمبێلەى بە فڕۆکەى جەنگى لێیاندرا داعش بوون

ئەو دوو ئۆتۆمبێلەى بە فڕۆکەى جەنگى لێیاندرا داعش بوون