پڕۆسەی گەمارۆسازی و ژمارەلێدان

ئامادەکارییەکانی سەرژمێری گشتی لە پارێزگای دیالە تەواو بوو

964+

راژان باجەڵان – خانەقین

رێکارەکانی سەرژمێری بەشێوەی ئەزمونی لە پارێزگای دیالە کۆتایی هات و سەرژمێری گشتیش لە کەمتر لە سێ هەفتەی داهاتوو دەستپێدەکات.

عەممار ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتی ئاماری دیالە بە 964ی وت، “ئەمڕۆ هەینی 25.10.2024 یەکەم قۆناغی كارى مه‌یدانى له‌ سەرژمێریی دانیشتوان، بەشێوەی ئەزمونی و ژمارەلێدان کۆتایی هات و لە هەنگاوی دووەمدا سەرژمێری گشتیی دەستپێدەکات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستا راهێنان بۆ سەرژمێرەکانی دیالە دەکرێت کە  ژمارەیان پێنج هەزار و 400 کەسە.

وتیشی، بۆ لەمەودوا هەمووشتێک لە عێراق پشت بەو سەرژمێرییە دەبەستێت بەتایبەت بودجە و دامەزراندن و تەواوی خزمەتگوزارییەکان.

سەرژمێری گشتی لە رۆژانی 20 و 21ـی مانگی داهاتوو لە سەرتاسەری عێراق بەڕێوەدەچێت، لە ئێستاشدا سەرژمێرەکان بەشێوەی تێست کارەکە ئەنجام دەدەن، لە هەرێمی كوردستانیش هەشت هەزار مامۆستا و فەرمانبەر سەرژمێرییەكە ئەنجام دەدەن.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

پرۆسەی گەمارۆسازی و ژمارەدانان لە سەرژمێری كوردستان د...

پرۆسەی گەمارۆسازی و ژمارەدانان لە سەرژمێری كوردستان دەستیپێكرد

زیاتر لە دوو هەزار ماڵی خورماتوو پڕۆسەی سەرژمێرییان پێ...

زیاتر لە دوو هەزار ماڵی خورماتوو پڕۆسەی سەرژمێرییان پێنەگەیشتووە