لە سێ ساڵدا

زیاتر لە 300 هەزار زیارەتکار لە حاجی ئۆمەرانەوە چوونەتە کەربەلا

964+

شۆڕش قادری

لە ماوەی سێ ساڵدا زیاتر لە 300 هەزار زیارەتکار لەڕێی مەرزی حاجی ئۆمەرانەوە چوونەتە کەربەلا.

ئاژانسی هەواڵی ئیرنا لەزاری رەزا ئیبراهیمی سەرپەرشتیاری پارێزگای ورمێ بڵاویکردووەتەوە، “لە ساڵی 2021ـەوە تا ئێستا زیاتر لە 300 هەزار زیارەتکاری ئێرانی لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە چوونەتە کەربەلا”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ساڵی 2021 کە یەکەم کاروانی زیارەتکاران لە حاجی ئۆمەرانەوە سەردانی کەربەلایان کردووە، هیچ کەس لەو بڕوایەدا نەبوو کە رۆژێک ئەو مەرزە ببێتە مەرزێکی فەرمی بۆ هاتوچۆی زیارەتکاران، بەڵام هەوڵ و ماندووبوونی بەڕێوەبەرانی مەرزکە وایکردووە کە ئێستا دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران یەکێکە لە رێگا سەرەکییەکانی زیارەتکاران بۆ گەیشتن بە کەربەلا و رۆڵی بەرچاو لەوبوارەدا دەگێڕێت.

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە 25 کیلۆمەتری قەزای چۆمان و 11 کیلۆمەتری شاری پیرانشار لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەڵکەوتووە و بە یەکێک لە دەروازە بازرگانییە سەرەکییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران لەقەڵەم دەدرێت.

زیاتر لە 250 هەزار زیارەتکار لە حاجی ئۆمەران و مونزەرییە...

زیاتر لە 250 هەزار زیارەتکار لە حاجی ئۆمەران و مونزەرییەوە گەیشتوونەتە کەربەلا

لە خانەقین دەیان هەزار ژەمی خۆراک بەسەر زیارەتکاراندا ...

لە خانەقین دەیان هەزار ژەمی خۆراک بەسەر زیارەتکاراندا دابەش دەکرێت

پاسێکی زیارەتکاران وەرگەڕا و 28 کەس گیانیان لەدەست دا

پاسێکی زیارەتکاران وەرگەڕا و 28 کەس گیانیان لەدەست دا