لە رۆژهەڵاتی کوردستان

یەکەم بەفربارینی ئەمساڵ چوار شاخەوانی بێسەروشوێن کرد

964+

شۆڕش قادری

ورزی سەرما و بەفربارین گەیشت و ئیتر دەبێ چاوەڕێی رەقبوونەوە و بێسەروشوێنبوونی کۆڵبەران و شاخەوانان لە کوێستانەکان بکەین، لە یەکەم بەفربارینی ئەمساڵیشدا، چوار شاخەوان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بێ سەروشوێن بوون.

فەخرەدین مام عەلی بەڕێوەبەری مانگی سووری شنۆ لە پارێزگای ورمێ بە ئاژانسی هەواڵی ئیرنای راگەیاندووە، “بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 25.10.2024 چوار شاخەوان لە ناوچە شاخاوییەکانی کێلەشین لە بەفر و کڕێوەدا بێسەروشوێن بوون”.

“تیمەکانی فریاگوزاری و مانگی سووری شنۆ  و چەند تیمێکی ئۆفڕۆد رەوانەی شوێنەکە کراون و تا ئێستاش هیچ سەرەداوێکیان لەسەر ئەو چوار شاخەوانە دەست نەکەوتووە”، فەخرەدین مام عەلی وای وتووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی بەفربارین و کڕێوە لە ناوچەکە، هاتوچۆی ئۆتۆمبێل بەبێ زنجیر ئەستەم بووە و تیمەکان سەرقاڵی خۆحازرکردن و ئامادەکاریین.

لە دوو رۆژی رابردوودا شەپۆلێکی بەفربارین  پارێزگاکانی سنە و  ورمێی لە رۆژهەڵاتی کوردستان گرتووەتەوە و بەهۆیەوە ئاستەنگی هاتوچۆ لە نێوان شارەکان دروستبووە، لە ناوچە شاخاوییەکانی شاری شنۆش 35 بۆ 40 سانتیمەتر بەفر باریوە.

کەشناسێک: بەفربارین ناوچە بەرزەکان دەگرێتەوە

کەشناسێک: بەفربارین ناوچە بەرزەکان دەگرێتەوە

بۆ بینینی بەفربارین لە كەربەلاوە گەیشتنە حاجی ئۆمەران

بۆ بینینی بەفربارین لە كەربەلاوە گەیشتنە حاجی ئۆمەران