لە سلێمانی
هەڵسەنگاندن و پشكنین بۆ ئاوی خواردنەوەی قوتابخانەكان دەكرێت
+964
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
ماوەی دوو هەفتەیە، رێكخراوی ئاسك(كۆمەڵەی ئەمریكی بۆ كورد) لە رێگەی پرۆژەی كۆمار بۆ گەنجانەوە راسپاردە و هەڵسەنگاندن بۆ ئاوی خواردنەوە و تانكی قوتابخانەكانی سلێمانی دەكات، یەكێك سەرپەرشتیارانی تیمەكەش دەڵێت، پشكنین و هەڵسەنگاندندان بۆ 50 قوتابخانە كردووە.
پڕۆژەكە لە قۆناغی یەكەمدا، لە رێگەی سێ تیمی قوتابیانی بەشی بایۆلۆژی زانكۆی سلێمانییەوە راپرسی و پشكنینی فیزیكیی بۆ ئاوی تانكییەكان دەكات.
لەوبارەیەوە محەمەد ئومێد، یەكێك لە سەرپەرشتیارانی پڕۆژەی كۆمار بە 964ی وت، “گرنگە ساڵانە ئەم جۆرە هەڵسەنگاندنە بۆ ئاوی تانكی قوتابخانەكان بكرێت، لەبەرئەوەی سەرچاوەی سەرەكیی ژیانە و بە تایبەت لە قوتابخانەكاندا منداڵی بچوكی تێدایە، پێویستە دڵنیابینەوە لە كوالێتی ئاوی خواردنەوەیان”.
وتیشی، لە ماوەی دوو هەفتەدا، سەردانی مەیدانییان بۆ 50 قوتابخانەی سنووری پەروەردەی رۆژهەڵات و رۆژئاوای سلێمانی كردووە و داتاكانیان كۆكردووەتەوە، دواتر داتاكان لە كۆبوونەوەیەكدا بۆ وەزارەتەكانی پەروەردە و تەندروستی، بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی و رێكخراوی یونیسێف شیدەكرێتەوە و ئەنجامەكەشی رادەگەیەنن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
ئاوی سلێمانی: لە جیاتی ماڵەکە ئێمە شکاوی بۆرییەکمان چاک کردەوە
ئاو
بودجهكهى زیادكراوه
له رێگهى پڕۆژهیهكهوه كێشهی كهمئاوی سلێمانی بۆ ماوهی 30 ساڵ چارەسەر دەکەین
كێشهى كرێكارهكان چی بوو؟
سەندیکای کرێکارانی میسر پشتگیری له کرێکارانی دهركراوى کارگەی ئاوی سلێمانی دهكهن
"بۆ جل شۆرینیش نابێ"
ئاوی گەڕەکێکی سلێمانی لەبەر بۆن نەوت بەکەڵکی بەکارهێنان نایەت
ئاوى سلیمانى: ئاوەکەمان سەلامەتە