نوێترین پەیامی هێناوە

دوای ٤٣ مانگ عومەر ئۆجەلان عەبدوڵا ئۆجەلانی بینییەوە

964+
فةرهاد حةسةن

عەبدوڵا ئۆجەلان سەرۆكی زیندانیكراوی پەكەكە نوێترین پەیامی لەرێگەی پەرلەمانتارێكی دەم پارتی گەیاندە دەسەڵاتدارانی توركیا و دەڵێت “من دەتوانم دۆخی توندوتیژی بگۆڕم بۆ زەمینەی سیاسیی و یاسایی”.

عومەر ئۆجەلان پەرلەمانتاری دەم پارتی و برازای عەبدوڵا ئۆجەلان، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، بڵاویكردووەتەوە كە توانیویەتی دوای 43 مانگ جارێكی دیكە ئۆجەلان ببینێتەوە.

ئاماژەی بەوەكردووە، ئۆجەلان لەرێگەی ئەوەوە پەیامێكی ئاڕاستەی رای گشتی جیهانی كردووە و تێیدا دەڵێت “من دەسەڵاتی تیۆری و پراکتیکیم هەیە بۆ ئەوەی دۆخی توندوتیژی لە زەمینەی ململانێ و توندوتیژییەوە بکێشمە سەر زەمینەی یاسایی و سیاسی”.

باس لەوە دەكات بینینەوەى ئۆجەلان لە دورگەی ئیمڕالی بووە.

عومەر ئۆجالان دەڵێت، دوای ئەوەی لە3.10.2020 وەكو كەسوكار و خێزان ئۆجالانی بینیوە، دوێنێش 23.10.2024 جارێکی دیکە دیداری لەگەڵ ئۆجالان ئەنجامداوەتەوە.

کۆتاجار كە كەسوكاری عەبدوڵا ئۆجەلان ئاگاداری رەوشی ژیانی بوونە لە 25.3.2021، ئەویش لەرێگەی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی بووە لەگەڵ محەمەد ئۆجالانی برایدا و ماوەی پەیوەندییەکە تەنیا سێ خولەک بوو، دوای ئەوە گۆشەگیرییەکەی توند كراوە، رێگە بە ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ خانەوادە و پارێزەرانی نەدەدراوە.

دوای ٤٣ مانگ عومەر ئۆجەلان عەبدوڵا ئۆجەلانی بینییەوە