لە سلێمانی

بەهۆی تەقەکردن لە نێوان دوو هاوڵاتی دوو پۆلیس بریندار بوون

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

لەبەردەم بنکەی پۆلیسی کوردسات لە سلێمانی تەقە کراوە و دوو پۆلیس بریندارن.

سەرچاوەیەکی ئەمنی سلێمانی بە 964ـی وت، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە لەبەردەم بنکەی پۆلیسی کوردسات تەقە کراوە لە نێوان دوو هاوڵاتیدا و لە ئەنجامدا دوو پۆلیس بریبدار بون.

باسی لەوەکرد، تەقە کەرەکان دەستگیر کراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە دەستی پێکردوە.

سەرکەوت ئەحمەد لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، بەهۆی تەقە کردنەکەوە ئەفسەرێک و پۆلیسێک و هاوڵاتیەک بریندار بوون، دوابەدوای رووداوەکەش سێ کەسیان دەستگیر کردووە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی