نیازی چی دیکەی هەیە؟

گەنجێکی نەخوێندەوار قەنەفە و جۆلانێی خستە جووڵە

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

ئەنوەر گەنجێکی نەخوێندەواری دانیشتووی قەزای حەویجەیە، زیاتر لە 15 ساڵە کاری جیاوازی ئەلیکترۆنی دەکات، دواین کاریشی کاردانەوەی دروست کردووە، کە ئەویش تایەی خستووەتە ژێر جۆلانە و قەنەفە و بە ئەلیکترۆنی و بە کۆنتڕۆڵ دەیسوڕێنێتەوە.

ئیستا ئەو جۆلانە و قەنەفانە دانەنراون، بەڵکو لە شەقامدا دەسورێنەوە.

ئەنوەر مەحمود جبوری، تەمەنی 32 ساڵە تاوەکو پۆلی پێنجی سەرەتای خوێندووە، بەهۆی هەژارییەوە لە قوتابخانە دەرچووە، ماوەی 15 ساڵە کار لەسەر داهێنانی ئەلیکترۆنی دەکات، ئێستا جگە لەو کارە ئەلیکترۆنییانە بۆ بژێوی ژیانی لە کەرتی تایبەت کار دەکات.

دەربارەی کارەکەی ئەنوەر بە 964ی وت، پێشتر پاسکیلێکم دروستکرد بە هەوای پانکە کاری دەکرد، هەروەها رەوڕەوەی منداڵ، لە ئێستادا ماتۆری سکۆتر کە یاری منداڵانە لەگەڵ کۆنترۆڵی درۆن دەکڕم پرۆکرامی بۆ دادەنێم بە زمانی ئینگلیزی هەرچەندە خوێندەواریم نیە، بەڵام مەیلی دەدەمێ و خوا بەهرەی پێداوم زەینم زۆرباشە.

ئەو ئێستا بەو پڕۆگرامە هەستاوە، بە پڕۆگرام کردنی قەنەفە و جۆلانە لەسەر شەقام و نێو کۆڵانەکان، لە رێگای کۆنترۆڵەوە دەیسورێنێتەوە، دەربارەی کاری داهاتوی ئەنوەر وتی، لە ئێستادا سەرقاڵم بە کارکردن لە ئامێرێکی تایبەت بە راهێنانی گۆڵپارێز بۆ هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق، کە تێچووەکەی تەنیا 200 دۆلارە، بەڵام ئامێرەکە لە ئەوروپا بە 60 هەزار دۆلارە ، من دەیکەم بە دیاری بۆ هەڵبژاردەی عیراق.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

گەنجی خورماتوو خۆبەخشانە رێنمایی بەسەر شۆفێرانی رێگای...

گەنجی خورماتوو خۆبەخشانە رێنمایی بەسەر شۆفێرانی رێگای کەرکوک - بەغدا دابەشدەکه‌ن