دیمەنێکی بەفرەکەی بناری قەندیل... وێنە؛ سۆشیاڵ میدیای گوندی کاسکان.
ئێستاش به‌فر بارین به‌رده‌وامه
قه‌ندیلیش “مه‌ندیل”ـه نوێیه‌كه‌ى ئه‌مساڵى له‌سه‌رنا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
چیاكانى بنارى قه‌ندیل، له دوێنێ شه‌وه‌وه به‌فریان لێده‌بارێت و پله‌ى گه‌رماكه‌شی هاتووه‌ته خوار سفرى سیلیزى، به‌هۆیه‌وه سه‌رمایه‌كی له‌راده‌به‌ده‌ر رووی له گونده‌كانى بنارى قه‌ندیل كردووه.
یه‌كه‌مين به‌فربارینى ئه‌مساڵ له كوێستانه‌كانى باڵه‌كایه‌تى به‌تایبه‌تیش كوێستانى “پڕژه” دوو شه‌و له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستيپێكرد و شه‌وى رابردووش بارینه‌كه بنارى قه‌ندیلى گرته‌وه.
سامان كاسكانى، خه‌ڵكی گوندى كاسكانى بنارى قه‌ندیله، به 964ـى وت، ئێستا بارینى به‌فر له گونده‌كه‌یان و چیاكانى بنارى قه‌ندیل به‌رده‌وامه.
وتیشی “ئه‌و كه‌شه سارده‌ى ئێستا هه‌یه هه‌رگیز له رابردوودا نه‌مانبینیوه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بارینى به‌فره‌كه زۆربه‌ى كوێستانه‌كان و به‌شێكی گونده‌كانى گرتووه‌ته‌وه به‌ڵام له گونده‌كاندا بارینى به‌فره‌كه خاكى سپی نه‌كردووه، ته‌نیا ئه‌وه‌ى چیاكان و كوێستانه‌كان نه‌بێت.