ساڵ بەساڵ گەرمتر دەبێت

گەرمیان مەترسی بەبیابانبوون و وشکەساڵی لەسەرە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

بەھۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا، گەرمیان رووبەڕووی مەترسییەکانی بەبیابانبوون، وشکەساڵی و لافاو دەبێتەوە.

عەبدولموتەلیب رەفعەت مامۆستای زانکۆ و پسپۆڕ لە سەرچاوەکانی ئاو و ژینگە بە 964ـی وت، “ئەو ناوچانەی کە وشک و نیمچە وشکن، لە ساڵانی داھاتوودا مەترسییەکانی گۆڕانکاری کەشوھەوا لەسەریان زیاتر دەبێت، گەرمیانیش یەکێکە لەو ناوچانە”.

“ساڵ بە ساڵ پلەکانی گەرما لە گەرمیان زیاتر بەرزدەبنەوە، ئەمەش مەترسی بەبیابانبوون زیاتر دەکات، جگە لەوەش مەترسی روودانی دیاردە توندەکانی وەک بارانی بەلێزمە و لافاو زیاتر دەبن لە ناوچەکە”، عەبدولموتەلیب رەفعەت وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بارانی بەلێزمە و لافاو کە کاریگەری لەسەر سیستەمی ژینگە ھەیە، یەکێکە لە ھۆکارەکانی راماڵینی خاک و کاریگەری لەسەر خاکی کشتوکاڵی دروست دەکات.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

بۆ بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵی شەش بەنداوی نوێ دروستدەک...

بۆ بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵی شەش بەنداوی نوێ دروستدەکرێت

بەهۆی وشکەساڵییەوە 20 پرۆژەی ماسی داخراون

بەهۆی وشکەساڵییەوە 20 پرۆژەی ماسی داخراون

لە گەرمیان داوا لە خاوەن پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون دەکرێت ...

لە گەرمیان داوا لە خاوەن پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون دەکرێت گرێبەستەکانیان رادەست بکەن