لە هەولێر

شارەوانی پۆستەر و فلێكسی كاندیدەكان هەڵدەگرێتەوە

+964

ئەرسەلان عەبدوڵا

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لە رێگای تیمەکانی تەواوی پۆستەر و تابلۆ و وێنەی کاندیدانی حزب و لایەنە سیاسیەکان لادەبات.

شارەوانیی هەولێر رایگەیاند، دوای بەدوای تەواوبوونی پرۆسەی هەڵبژاردن،

لە دوو ڕۆژی رابردوودا تا ئێوارەی سێشەممە 22.10.2024 تیمەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزیی هەولێر بەردەوام بوون

لە هەڵمەتی فراوانی لێکردنەوە و کۆکردنەوەی هەموو ئەو دروشم و وێنەی کاندیدی لایەنە سیاسییەکانی بەشداربوو لە بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، كە تەواوی شۆستە و شەقامەکانی شاری هەولێری تەنیبوو .

شارەوانیی هەولێر وێنەی تیمەكانی خۆی بڵاوكردەوە، كە سەرقاڵی لێكردنەوە و لابردنی پۆستە و فلێكسی كاندیدەكانن لە شەقامەكانی هەولێر.

جێی سەرنجە، لە هەڵبژاردنی ئەمجارە هەر لەگەڵ كۆتاییهاتنی وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن، پێش كارەكانی شارەوانی، ژمارەیەك لە هاوڵاتیان خۆیان زۆربەی فلێكس و پۆستەكانیان لابرد، بۆ ئەوەی سوود لە ئاسن و داری فلێكس و پۆستەكان وەربگرن و بیفرۆشنەوە.

هەڵبژاردنی گشتیی كوردستان لە 20.10.2024 بەڕێوەچوو، هەڵمەتی بانگەشە لە 25.9.2024 تا 15.10.2024 بەردەوام بوو.

پۆستەر و وێنەی بانگەشەی هەڵبژاردن کەی کۆدەکرێنەوە؟

پۆستەر و وێنەی بانگەشەی هەڵبژاردن کەی کۆدەکرێنەوە؟