كۆبوونەوە كرا

هێزەكانی هاوپەیمانان سوورن لەسەر چاكسازیی لە ناو هێزەکانی پێشمەرگە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

فەرماندەی هێزەكانی هاوپەیمانان لە هەرێمی كوردستان، لەگەڵ سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە كۆبووەوە و جارێكی دیكە جەخت لە یەكخستنەوەی یەكە جیاوازەكان و چاكسازی لە ناو هێزەكانی پێشمەرگەدا كرا.

بە پێی راگەیاندراوی وەزارەتی پێشمەرگەی كوردستان، كۆبوونەوەكە سێشەممە 22.10.2024 لە دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە لە نێوان فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و کۆڵۆنێڵ راب براندستێتەر فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری، لە دیوانی وەزارەت بەڕێوەچوو.

وەك ئاماژەی پێكراوە، تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە کاروباری فیرقەکان و جێبەجێکردنی بەرنامە و پلانی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە، هەروەها رێکخستنەوەی تەواوی هێزەکان.

“بارودۆخی هەنووکەیی هێزی پێشمەرگە و پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هاوپەیمانان خرایە بەرباس”، لە راگەیاندراوەكەدا واهاتووە.

جگە لەوەش هەردوولا هاوڕابوون لەسەر خێراکردنی هەنگاوەکان بە ئاراستەی یەکخستنەوەی یەکە جیاوازەکانی هێزی پێشمەرگە بۆ سەر وەزارەتی پێشمەرگە و رێکخستنیان لە چوارچێوەی فیرقەکاندا.

هێزەكانی هاوپەیمانان ماوەیەكی زۆرە لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگەی كوردستان خەریكی چاكسازی و ریفۆرمن، گرنگترین كاریش یەكخستنی هێزەكانی پێشمەرگەیە، بە تایبەتی یەكەكانی 70 و 80 و یەكخستی یەكەی ژمێریاری و چەند سێكتەرێكی دیكەی جیاواز.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی خولێکی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە کرد...

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی خولێکی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە کردەوە