لە جۆری عەفەس

شەقامی هەولێر – پیرمام بە 100 داری گەورە رازێندرایەوە

964+

توانا نەقی

شەقامی هەولێر بۆ پیرمام کە یەکێکە لە شەقامە سەرەکییەکانی هەولێر ئەمڕۆ بە 100 داری گەورە و رەونەقدار لە جۆری عەفەس رازێندرایەوە و چێندرا.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بڵاویکردەوە، تیمەکانی ئەوان بەڕاسپاردەی شارەوانی هەولێر چاندنی ئەو دارانەیان دەستپێکردووە و ژمارەیان 100 داری گەورە بووە.

دەشڵێت، تێچووی دارەکان 94 ملیۆن و 745 هەزار دینار بووە و لەسەر داهاتی شارەوانی بۆی تەرخانکراوە.

داری عەفەس دارێکی زۆر جوانە هەمیشە سەوزە و سیمایەکی زۆر جـوان دەبەخشێتە دەورووبەری، بــەرگەی سەرما و گەرمای زۆر دەگرێـت و جـۆری دارەکـەش لەگەڵ هەر نەخش و شێوەیەک لێی دروست بکرێت خۆی دەگونجێنێت ئەمە جگە لەوەش بۆ کەش و هەوای هەولێر گونجاوە.

هەڵمەتی چاندنی دار ماڵ بە ماڵ دەستی پێکرد

هەڵمەتی چاندنی دار ماڵ بە ماڵ دەستی پێکرد