"رووبه‌ڕوى یاسایان ده‌كه‌ینه‌وه"
شاره‌وانى چوارقوڕنه ئاگادارى كاندید و لایه‌نه‌كان ده‌كاته‌وه زوو پۆسته‌ره‌كانیان لێبكه‌نه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانی چوارقورنه ئاگادارى كاندید و لایه‌نه‌كانى كردووه‌ته‌وه كه به‌زووترین كات پۆسته‌ر و فلێكس و رێكلامهكانى هه‌ڵبژاردن لێبكه‌نه‌وه، ده‌نا رووبه‌ڕوى یاسایان ده‌كه‌نه‌وه.
بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له رۆژى 25.9.2024 ده‌ستپێكرد و له رۆژى 15.10.2024 كۆتایی هات.
حه‌سه‌ن زرار، سه‌رۆكى شاره‌وانى چوارقوڕنه به 964ـى راگه‌یاند، له دوێنێوه ئاگاداری‌یان بۆ سه‌رجه‌م كاندید و لایه‌نه به‌شداربووه‌كانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه پێویسته به زووترین كات پۆسته‌ر و فلێكسهكانيان له شه‌قامه گشتییه‌كان لێبكه‌نه‌وه.
وتیشی “به‌هۆى ئه‌و رێكلامانه‌ى هه‌ڵبژاردن شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانمان شێواون و له هه‌ندێك شوێنیش بوونه‌ته رێگر بۆ ئه‌وه‌ى نه‌توانین وه‌كو پێویست تیمه‌كانمان كاربكه‌ن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، چه‌ند رۆژێك چاوه‌ڕێیان ده‌كه‌ن بۆ لێكردنه‌وه‌ى رێكلامه‌كانیان، ده‌نا به‌پێی یاسای شاره‌وانى رووبه‌ڕووى یاسایان ده‌كه‌نه‌وه و كۆمیسۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنی له‌و بابه‌ته ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه.
به‌قسه‌ى سه‌رۆكى شاره‌وانى هه‌ر كاندید و لایه‌نێك پابه‌ندی لێكردنه‌وه‌ى پۆسته‌ره‌كانى نه‌بێت جگه له‌وه‌ى سزاى مادى ده‌درێن هه‌مانكاتیش به تۆماركردنى داواى یاسایی له‌سه‌ریان رووبه‌ڕووى رێكارى یاساییان ده‌كه‌نه‌وه.