مەرجەکانی چین؟
تەندروستی هەڵەبجە تیروپشک بۆ تیمی حەج دەکات
964+
ئەحمەد مستەفا
تەندروستی هەڵەبجە پەرستاری لە رەگەزی مێ دەوێت بۆ تیمی حەج و دەڵێت، ئەو کەسە دەبێت یەکەمجاری بێت ئەو گەشتە بکات و نیوەی تێچووەکەی لە گیرفانی خۆی دەیدات.
بەپێی رێکارەکان دەبێت، کەسەکە لە رووی دەروونی و جەستەوە هیچ گرفتێکی نەبێت، هەروەها میلاکی هەمیشەیی بەڕێوەبەرایەتییەکە بێت.
لە نوسراوێکدا ئەمڕۆ سێشەممە 22.10.2024، تەندروستی هەڵەبجە ئاگاداری ئەو کارمەندانە دەکاتەوە کە لە رەگەزی مێن و کارمەندی هەمیشەین و لە بەشەکانی پەرستاری کار دەکەن، لە سنوری دامەزراوە تەندروسیەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجەن.
دەیانەوێت، لە تیمی پزیشکی وەزارەتی تەندروستی بن و فەریزەی حەج ئەنجام بدەن، پەیوەندی بە یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجەوە بکەن بە مەبەستی تیروپشک بۆ ناوەکانیان.
ئەو پەرستارانەی دەتوانن بەشداری تیروپشکەکە بکەن، تا وەرزی داهاتوو و ساڵی 2025 لەگەڵ زیارەتکاران بچنە حەج.
نوسراوی وەزارەتی تەندروستی بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی؛