هەڵبژاردنی كوردستان

ئەمڕۆ وردبینی لە وێستگە هەژمارنەكراوەكان دەستپێدەكات

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بڕیارە ئەمڕۆ پرۆسەى وردبینیی ئەو وێستگانەى دەنگدان دەستپێدەکات، کە تا ئێستا بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان هەژمار نەکراون.

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، رۆژی سێشەممە 22.10.2024

وردبینى لە دەنگى ئەو وێستگانە دەکرێت، کە ئەنجامەکانیان رانەگەیاندراون.

بە پێی ئەو زانیارییانەی كۆمیسیۆن رایگەیاندووە، ئەمڕؤ وردبینى لە وێستگەکانى دهۆک و رۆژى دواتر وردبینى لە  وێستگەکانى سلێمانى دەکرێن، ئەو وێستگانەشی لە سنوورى بازنەى هەولێرن و دەنگەکانى هەژمار نەکراون، دوای دوو رۆژی دیكە وردبینییان بۆ دەكرێت.

دوێنێ لە كۆنگرەی رۆژنامەوانیی راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، ئەوە ئاشكرا كرا هێشتا داتا و زانیاری 26 وێستگە نەگەیشتوونەتە كۆمیسیۆن.

هەروەها ئەوەش باسكرا، 118 سكاڵا لە بارەی پرۆسەی دەنگدانی گشتی تۆمار كراون و بە گشتی 189 سكاڵا لای كۆمیسیۆنن.

رۆژی 20.10،2024 هەڵبژاردنی گشتیی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەچوو، كە دوو رۆژ پێشتریش دەنگدانی تایبەت بەڕێوەچوو.

هەڵبژاردن تەواو.. بەنزیکەی هەموو هێزەکان بردیانەوە

هەڵبژاردن تەواو.. بەنزیکەی هەموو هێزەکان بردیانەوە