لە زاخۆ
کەسێکی تەمەن 70 ساڵ بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا
964+
شۆڕش قادری
لە زاخۆ هاوڵاتییەکی تەمەن 70 ساڵ بە دەستڕێژی گوللە کوژرا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، “نزیک کاتژمێر 6:30 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ 21.10.2024 کەسێک بە ناوی (ع،ی، أ) و تەمەن 70 ساڵ لە گوندی زرێزە لە سنووری قەزای باتیفا، بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسە چوار گولـلەی بەر جەستەی کەوتووە و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی زاخۆ کراوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، دوای رووداوەکە دەستبەجێ تیمەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی باتیفا و بنکەی پۆلیسی بێگۆڤا چوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەویان لەوبارەیەوە، دەستپێکردووە.
پۆلیسی زاخۆ هیچ ئاماژەیەکی بە دەستگیرکردن یان هەڵاتنی بکوژەکە نەکردووە و زانیاری زیاتری لەوبارەیەوە ئاشکرا نەکردووە.