له شه‌قامى 120 مه‌ترییه
بۆ یه‌كه‌مجار له پارچه زه‌ویه‌كی دیاركراوى هه‌ولێر چه‌ندین جۆرى دار ده‌چێندرێن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئەندازەی پاركەكانی هەولێر ده‌ڵێت، بۆیه‌كه‌مجار له سه‌نته‌رى پارێزگامكه له‌سه‌ر پارچه زه‌وییه‌كی دیاریكراو چه‌ندین جۆرى دار ده‌چێندرێن و ئه‌م كاره‌شیان بۆ زیادكردنى رێژه‌ى سه‌وزاییه.
450 دار لە جۆرەکانی سیسەم، برەخت تەتۆنیا، ئه‌لبیزیا، واشنتۆنیا، سنۆبەر و دارى دیكه لەبه‌شی خزمه‌تگوزارى شەقامی 120 مه‌ترى هه‌ولێر ده‌چێندرێت كه ده‌كه‌وێته نزیک گۆڕستانی کارگەی قیر و بەنزینخانەی حاجی شێرزاد.
ئاماژه به‌وه‌كراوه، چاندنى ئه‌م دارانه لە درێژەی هەڵمەتێکیانه بۆ چاندنی دار و سەوزترکردنی سه‌نته‌رى شاره‌كه.
روونیشكراوه‌ته‌وه كه به چاندنى ئه‌م جۆره دارانه لە داهاتوودا سیمایەکی جیاوازتر دەبەخشێتە ئەم شوێنە.