وته‌بێژى كۆمیسیۆن:

رێژه‌ى به‌شدارى له‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان 70% یه‌ نه‌ك 72%

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق سه‌باره‌ت به‌و زانیاریانه‌ى پێشتر له‌باره‌ى رێژه‌ى به‌شدارى له‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان به‌ 72% بڵاویكردبووه‌وه‌، ده‌ڵێت “70%”یه‌.

جومانه‌ غه‌لاى وته‌بێژى كۆمیسیۆن له‌ گروپی واتسابی میدیاكاران بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ رێژه‌ى گشتى به‌شداربونى هاوڵاتیان 70% یه‌.

رێژه‌ى به‌شدارى هاوڵاتیان له‌ هه‌ولێر 72%، سلێمانى 65%، دهۆك 78% و هه‌ڵه‌بجه‌ 72%.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ ژماره‌ ئه‌وه‌ سكاڵایانه‌ى له‌ رۆژى ده‌نگدان تۆمار كراون بریتین له‌ 71 سكاڵا.

شه‌وی رابردوو، نەبەرد عومەر سەرۆکى دەستەى هەڵبژاردنەکانى هەرێم لە عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد،  بەپێی جیاكردنه‌وه‌ رێژه‌ى 98٪ـی دەنگەکان، رێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی په‌ره‌لمانى کوردستان 72٪ بووە.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ ئه‌نجامى به‌رایی هه‌ڵبژاردنى په‌ر...

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ ئه‌نجامى به‌رایی هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان راده‌گه‌یه‌ندرێت