ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ ئه‌نجامى به‌رایی هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان راده‌گه‌یه‌ندرێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

بڕیاره‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ ئه‌نجامى به‌رایی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان بڵاوبكرێته‌وه‌ و پێشتریش كۆمیسیۆن رایگه‌یاندبوو كه‌ له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێر دواى كۆتایی هاتنى پڕۆسه‌كه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ راده‌گه‌یه‌ندرێت.

جومانە غەلای وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، لە گرووپی رۆژنامەنووسانی هەڵبژاردن لە واتساپ رایگەیاندبوو، دوای بڵاوكردنەوەی ئەنجامە بەراییەكان، تیمی كۆمیسیۆنی تایبەت بە پرۆسەی دەنگدان، ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن بڵاودەكەنەوە، دواتریش قۆناغی تانەدان دەستپێدەكات.

وتبووشى “ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان له‌ به‌غدا و ئه‌نجامى كۆتاییش له‌ هه‌ولێر راده‌گه‌یه‌ندرێت”.

رۆژی 18 و 20ی ئەم مانگە، هەڵبژاردنی تایبه‌ت و گشتى بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوچوو، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆش ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان راده‌گه‌یه‌ندرێن.