کۆمسیۆن:

رێژی بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمان 72٪  بووە

964+

شۆڕش قادری

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، رێژی بەشداری لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان 72٪  بووە.

نەبەرد عومەر سەرۆکى دەستەى هەڵبژاردنەکانى هەرێم لە عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد،  بەپێی 98٪ـی دەنگەکان، رێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی کوردستان 72٪ بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە رێژەی بەشداری هاوڵاتیان لە دەنگدان بەپێی بازنەی پارێزگاکان بەمجۆرەیە:

هەولێر 74٪

سلێمانی 65٪

دهۆک 78٪

هەڵەبجە 69٪

سەبارەت بە ژمارەی سکاڵاکان کە تۆمار کرابێت، نەبەرد عومەر  وتی، هێشتا سندوقی سکاڵاکان نەکراوەتەوە و زانیاریان لەوبارەیەوە نییە.

ئەوەشی خستەڕوو کە تا کۆتایی دەوامی فەرمی سبەینێ دووشەممە 21.10.2024، کات هەیە بۆ تۆمارکردنی سکاڵاکان.

سەرۆکى دەستەى هەڵبژاردنەکانى هەرێم لە عێراق وتیشی، سبەینێ ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن رادەگەیەنن، بەڵام ئەو بەرپرسەی کۆمسیۆن، لەبارەی ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆرەوە نەیانتوانی دەنگ بدەن، ، هیچ زانیارییەکی نەخستەڕوو.

كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن: چاوەڕێین سبەی گەرموگوڕیی ه...

كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن: چاوەڕێین سبەی گەرموگوڕیی هەڵبژاردن بەردەوام بێت

کونسوڵخانە و رێکخراوەکان 1830 چاودێریان بۆ ئەم هەڵبژارد...

کونسوڵخانە و رێکخراوەکان 1830 چاودێریان بۆ ئەم هەڵبژاردنە داناوە

"پێویستە لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا كێشە تەكنیكییەكان چارەسەر بكرێن"