ئیسراحەت بکەن

سبەی لە هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە

964+

شۆڕش قادری

سبەی دووشەممە 21.10.2024 لە هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، سبەی دووشەممە 21.10.2024 لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژی سێشەممە، 22.10.2024 دەوامی ئاسایی لە دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان دەست پێدەكاتەوە.

پێشتریش پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و چەند شوێنێکی دیکە رایانگەیاندبوو، بە بۆنەی هەڵبژاردن و ماندووبوونی هێزە ئەمنییەکان و هێزەکانی سەربە وەزارەتی ناوخۆ، سبەینێ بۆ ئەو هێزانە پشووی فەرمی دەبێت.

حکومەتی هەرێم دوو رۆژ پشووی راگەیاند

حکومەتی هەرێم دوو رۆژ پشووی راگەیاند

سبەینێ بۆ هێزە ئەمنییەکان کرایە پشوو

سبەینێ بۆ هێزە ئەمنییەکان کرایە پشوو