پەنجە تۆمارکردنی هاوڵاتییەک لە پڕۆسەی دەنگدان _ وێنە: 964
ئاستی بەشداریكردن لە هەڵبژاردن 60% بوو
“پێویستە كۆمیسیۆن جێگرەوەیەك بۆ پەنجەمۆر بدۆزێتەوە”
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێن، رێژەی بەشداریی هاوڵاتیان لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان گەیشتووەتە 60%، ئاماژە بەوەش دەكەن كێشەی گەورە نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر بووە لە بنكەكانی دەنگدان، پاڵپشتیی خۆشیان بۆ كۆمیسیۆن دووپاتكردەوە بە دوای جێگرەوەی پەنجەمۆردا بگەڕێت.
رائید مالیكی ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە بارەی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان، بە 964ی راگەیاند، ئەوەی زۆرترین سەرنجی ئەوانی راكێشاوە و جێی بایەخیان بووە، كێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆری دەنگدەران بووە، كە پێی وایە رێژەی دیاریكراوی یاسایی تێپەڕاندووە.
کۆمیسیۆن: هیچ گۆڕانکارییەک لە نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر ناکەین
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، رێژەی بەشداریكردن گەیشتووەتە 60% و دەڵێت: نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر گەیشتووتە 100 هەزار حاڵەت، كە ئامێرەكان نەیخوێندوونەتەوە و بە رێژەی تێپەڕاندن دەنگەكان وەرگیراون.
“ئەگەر ئەم ژمارەیە لەسەر ئاستی هەڵبژاردنە گشتییەکان بپێوین و ئەگەری رێژەی بەشداریكردن زیاد بكات، دەبێتە کێشە، بۆیە لە راپۆرتی لیژنەی یاسایی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پێشنیاری پاڵپشتیكردنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەکەین، بە مەبەستی دۆزینەوەی جێگرەوەیەك بۆ پرسی پەنجەمۆر، كە رەنگە بگۆڕێت بۆ بەسمەی چاو، چونکە زۆربەی کێشەکانی پەنجەمۆر بەهۆی نەخۆشییەکانی وەک پیربوون، شەکرە و ئەوانی ترەوە دروست دەبێت”، رائید مالیكی وادەڵێت.
کارکردن لە باخ یەکێکە لە هۆکارەکانی دروستبوونی گرفتی پەنجەمۆر
هەروەها دەڵێت، دەبێت چارەسەری ئەم بابەتە بکرێت، چونکە رێژەی بەشدارینەکردنی دەنگدەران بەهۆی پەنجەمۆرەوە زۆر بەرزە.
ئەمڕۆ یەكشەممە 20.10.2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو، كە رۆژی هەینیی رابردووش دەنگدانی تایبەت بۆ هێزە ئەمنییەكان بەڕێوەچوو.
هەڵبژاردن
بۆچی دێت؟
ئەمڕۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق لە هەولێر دەبێت و دواتریش سلێمانی
كۆمیسیۆنی باڵا
وادەی تانەدان لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی کوردستان كۆتایی هات
لە هەولێر
سبەی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رادەگەیەندرێت
وەڵامی رەخنەی لایەنەكانی هەڵبژاردن درایەوە
وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵا: هاردێك بهێنن بۆ وەرگرتنی تەواوی زانیارییەكان
زەرد و سەوز و سوور
سێ لیژنە بۆ سكاڵاكانی هەڵبژاردنی كوردستان پێكهێنران
هەولێر و دەوروبەری
هەڵبژاردن كۆتایی هات و قیرتاوكردن دەستیپێكردەوە
هەڵبژاردنی كوردستان