لە یەکێکیان پشووە و ئەوەی دیکەشیان کێشەی هەیە

سبەینێ سەردانی هاتوچۆی سلێمانی و سۆران مەکەن

964+

شۆڕش قادری

سبەینێ مامەڵەی هاوڵاتیان لە هاتوچۆی سلێمانی رایی ناکرێت و هاتوچۆی سۆرانیش دەڵێت، سێرڤەرەکەیان تایبەت بە ساڵیانەی ئۆتۆمبێل چاک نەبووەتەوە و ئیشەکانیان ناڕوات.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، “سبەینێ دووشەممە 21.10.2024 پشووی فەرمییە و مامەڵەی هاوڵاتیان رایی ناکرێت و بۆ رۆژی دواتر، کە دەکاتە سێشەممە، کارکردن لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان ئاسایی دەبێتەوە”.

هاوکات بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران ئاگاداری هاوڵاتیانی دەڤەرەکە دەکاتەوە کە رۆژی دووشەممە سەردانی بەشی هونەری تایبەت بە ساڵیانەی ئۆتۆمبیل نەکەن.

هۆکارەکەشی بۆ دروستبوونی کێشە لە سێرڤەری بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر دەگەڕێنێتەوە و دەڵێت، “سێرڤەری بەڕێوەیەرایەتییەكەمان راستەوخۆ سەر بە هەولێرە، بۆیە جارێ ناتوانین کارەکان رایی بکەین”.

هاتوچۆی سۆران دەشڵێت، هیچ کەسێک سزای دواکەوتنی نایەتەسەر لەو ماوەیەی ئاماژەی پێکراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، چەند رۆژ پێش هەڵبژاردن، هاتوچۆی هەولێر رایگەیاندبوو، بەهۆی دروستبوونی کێشەی لەناکاو لە سێرڤەری بەڕێوەبەرایەتییەکەیان و ئەپدەیتکردنەوەی، کارەکانیان تا دوای هەڵبژاردن دەوەستێت و ناتوانن مامەڵەی هاوڵاتیان بۆ نوێکردنەوەی ساڵانە جێبەجێ بکەن.

هاتوچۆی سۆران شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

هاتوچۆی سۆران شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

ئاگاداری ئەو رێنماییە تازانە بن کە هاتوچۆی سلێمانی بڵا...

ئاگاداری ئەو رێنماییە تازانە بن کە هاتوچۆی سلێمانی بڵاوی کردوونەتەوە